لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەکرێت

لە کۆشکی سپی، کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، بەوبۆنەیەوە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری نێودەوڵەتیی کوردی کردووە بەمەبەستی بەشداریکردنی وەک کەسایەتییەکی کورد.

بەهمەنی قوبادی لەلایەن جۆ بایدن و جیل بایدنی هاوسەرییەوە بانگهێشتکراوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە کۆشکی سپی.

ئاهەنگەکە سبەینێ سێشەممە 21ی ئازار بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ژمارەیەک کەسایەتیی دیار ئامادەی ئاهەنگەکەبن.

ئەمڕۆ و سبەینێ کوردانی جیهان بەبۆنەی رۆژی نەورۆزەوە ئاهەنگ و چالاکی جۆراوجۆر دەگێڕن، نەورۆز یەکەم رۆژی سەری ساڵی کوردییە و نەتەوەی فارسیش بە جەژنی خۆیانی دادەنێن و لەم رۆژەدا ئاهەنگی تایبەت دەگێڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: 72 چەکداری بەکرێگیراو لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانماندا کوژراون

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە ئەنجامی روبەڕووبونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی هێزەکانمان لەگەڵ چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیادا، 72 چەکدار…
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
Total
0
Share