چیتر دیکاپریۆ و دایی تەنها هونەرمەند و وەرزشوان نین، گیا و ماسیشن

لە درێژەی ناونانی گیاندار و زیندەوەرانی تازەدۆزراوەدا، زانایانی گیاناسی لە بەریتانیا ‏جۆرێک گیایان ناونا “لیۆناردۆ دیکاپریۆ”، وەک چۆن پێشتر لە ئێران ماسییەک بەناوی ‏عەلی داییەوە ناونرابوو.‏

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، زانایانی گیاناسیی بەریتانی، دوای دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ‏ئەو جۆرە گیایە، بەناوی لیۆناردۆ دیکاپریۆ-ی ئەستێرەی هۆڵیودەوە ناویانداوە، ئەوەش ‏وەک ڕێزێک لەبەرامبەر هەوڵەکانی دیکاپریۆ لە بواری ژینگەدۆستی و ‏ڕووبەڕووبوونەوەی بڕینی دارستانەکان بۆ بازرگانیی تەختە.‏

پێشتر دیکاپریۆ، بە پاڵپشتیی فۆڵۆوەرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵێکی لە دژی ‏بڕینەوەی دارستانەکان دەستپێکردبوو، هەوڵەکەش کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر هێشتنەوەی ‏پانتایی دارستانەکان هەبوو.‏

New tree species: Uvariopsis dicaprio named in honour of Leonardo DiCaprio  | New Scientist

مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دوای دۆزینەوەی جۆرێک ماسی لە ڕووباری “سەمیرە” لە ‏پارێزگای کرماشان لە ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لیژنەیەک لەسەر ئەوە ڕێککەوتن ماسییەکە ‏ناوبنێن “عەلی ‏دایی” یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران.‏

حامید موسەوی، سەرپەرشتیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ماسییەکە ئەوکات ڕایگەیاندبوو، ‏‏“بەهۆی ‏هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی یاریزان و ڕاهێنەری ئێرانی، عەلی دایی لە ‏بوومەلەرزەکەی ‏ساڵی 2018ی کرماشاندا، ئەو ماسییە بەناوی ئەو یاریزانە دێرینەوە ‏ناونراوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share