بەگوێرەی گۆڤاری “گڵۆباڵ فاینانس” کە تایبەتە بە پۆلێنکردنی وڵاتانی جیهان، عێراق لە پلەی 78ی جیهان و هەشتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە وەک هەژارترین وڵات لە ماوەی ساڵی 2023.
گۆڤارەکە لە راپۆرتەکەیدا بۆ مانگی نیسانی 2023، رایگەیاندووە، “عێراق لە پلەی 78یەمدایە لە کۆی 193 وڵاتی ناو خشتەکە لە رووی بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەرییەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “سودانی باشوور پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک هەژارترین وڵاتی جیهان، دواتر بۆرۆندی دووەم دێت، لەکاتێکدا کۆماری ئەفریقای باشوور پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، دواتر کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە، هەروەها سۆماڵ، کۆماری کۆنگۆ، مۆزەمبیق، پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە، نەیجەر، مالاوی و چاد لە ریزبەندی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم، نۆیەم و دەیەمدا بوون.
لە وڵاتانی عەرەبی هەژارترین وڵاتانی عەرەبی، سۆماڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دواتر یەمەن پلەی دووەم، پاشان ئێریتریا پلەی سێیەم، سودان پلەی چوارەم، پاشان مۆریتانیا پلەی پێنجەم، مەغریب پلەی شەشەم، ئوردن پلەی حەوتەم، عێراق پلەی هەشتەم، تونس پلەی نۆیەم، جەزائیر پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێوانەکردنی ڕادەی هەژاری یان سامانی نەتەوەیەکی دیاریکراو بە بەراورد بە نەتەوەیەکی دیکە لەسەر بنەمای بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەرییە بە قەرەبووکردنەوەی جیاوازییەکانی تێچووی ژیان و رێژەی هەڵاوسان”.
بەپێی ئەو ریزبەندییەی پەیمانگاکە عێراق لە جیهاندا لە پلەی 78ـەیەمینی جیهان و هەشتەم وڵاتی عەرەبیدایە بەو پێوەرانەی هەژاری.