كازمی: سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەماندا كۆبووەوە و جەختیكردەوە، پێویستە سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەماندا كۆبووەتەوە بۆ تاووتوێكردنی بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “كازمی جەختیكردووەتەوە كە پرۆژەیاسای بودجە ئامانجی چاكسازیی دارایی و ئابوری و پشتیوانیكردنی كەرتە زیندووەكانە، كە دەكرێت لەڕێگەیانەوە بەشێكی زۆری كێشەكانی ئابوریی عێراق چارەسەربكرێن.”

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتویەتی، “پێویستە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بقۆزرێتەوە بۆ سووككردنی باری سەرشانی هاوڵاتییان لە بودجەدا.”

مستەفا كازمی جەختیكردووەتەوە كە “پێویستە سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێن بەپێی بنەماكانی دەستوور، ناكۆكییە سیاسییەكان نەخزێندرێنە دۆسیەی قووت و بژێویی هاوڵاتی و ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی دەكرێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و پێنج هەزار كەسیش داخڵی نەخۆشخانەكان كراون

بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی كردووە و كەسێكیش گیانیلەدەستداوە. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هەڵپەسێردرا

  دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌هۆی دروستبوونى گرژی له‌نێوان چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و ڕه‌وتى سه‌دردا هەڵپەسێردرا. كاروان یاروه‌یس…
Total
0
Share