عێراق مەرجی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی ئاشكراكرد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، مەرجی ژمارەكردنی ئۆتۆمبێلی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، تەنها بە “مراندن”ی ئۆتۆمبێلێكی دیكە دەبێت.

لیوا تاڕق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، عوسمان غانمی وەزيری ناوخۆ ڕەزامەندی داوە بەوەی تەنها بە مراندنی ئۆتۆمبێلێكی تر، تابلۆی ژمارە و ساڵانە بدرێت بە ئۆتۆمبێلی نوێ و بێژمارە.

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، “ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق زیاترە لە شەش ملیۆن ئۆتۆمبێل و ئەوەش ژمارەیەكی ئێجگار زۆرە”.

لیوا تاڕق ئیسماعیل ئاشکرایکرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا دەستدەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ شێوازە نوێیەكەی كە باریكە و بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە.

وتیشی، “ئەو بڕیارە سەرپێییانە نییە و بەپێی ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی دراوە و دەبێت هەر 10 ساڵ جارێك تابلۆی ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت”.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیاندنی ئەمنی: هەشت حەشارگەی داعش لە حەمرین بۆردومانکران

بابەتی دواتر

پەمپ و حەبەکان.. تەندروستیی جیهانی لە چاوەڕوانیی نەوەی دووەمی ڤاکسینەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share