یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

لە دوای راگەیاندنی بینینی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، موسڵمانان لە جیهاندا چاودێریی زانینی کاتی رۆژی وەستانی حاجیان لە کێوی عەرەفات و یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەن.

بەزۆری جەژنی قوربان بە دوو مانگ و چەند رۆژێک لە دوای جەژنی رەمەزان دیاریدەکرێت، ئێستا مسوڵمانان چاوەڕێی دیاریکردنی رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان دەکەن لەمبارەیەوە پەیمانگای نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی فەلەکناسی لە میسر، بەرواری دەرکەوتنی هیلالی مانگی ذی الحجة ئاشکرا دەکات، بەو پێیەی هیلالی ذو الحجة راستەوخۆ لە کاتژمێر شەش و 38 خولەکی بەیانی، بە کاتی مەککە و قاهیرە، لە رۆژی یەکشەممە 18ی حوزەیران دەردەکەوێت.

هیلالی نوێ بۆ ماوەی 29 خولەک لە ئاسمان دەمێنێتەوە، بەو پێیەش سەرەتای مانگی ذی الحجة 1444 کۆچی دەبێت، لە رووی فەلەکییەوە، لە دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023ی زایینی دەبێت.

بەپێی ئەو حیساباتە فەلەکناسیانەی کە پەیمانگاکە ئامادەی کردووە، وەستانی عەرەفات بۆ ساڵی 1444ی کۆچی لەڕووی فەلەکییەوە لە رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023ی زایینی دەبێت، جەژنی قوربان لە ڕووی فەلەکییەوە ڕۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ی زایینی دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كرێكارانە

بابەتی دواتر

هەژارترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2023.. عێراق 78ـەمینی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
Total
0
Share