روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەت چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە كە لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان خوێندكاران فریودەدەن بە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ گزیكردن”غش”

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە، چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە، كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان خوێندكاران فریوودەدەن بە بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ گزیكردن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری سكاڵاكاردەبین لەسەر هەر كەس و باندێك، كە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیكردنەوەكان بكات و رووبەڕووی دادگاكانیان دەكەینەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سوپاسی تایبەت بۆ هەماهەنگی و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەكەین”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سالێرنیتانا ئاهەنگی سەرکەوتنی ناپۆلی ڕاگرت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share