(ڤیدیۆ) مان سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ

یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەی بەرامبەر فولهام تۆمارکرد و لووتکەی ڕیزبەندیی خولی نایابی ئینگلیزی گرتەوە.

ئەمڕۆ لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (34)ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فولهامی بردەوە.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی سێ و 36 لەلایەن ئێرلینگ هالاند و جولیان ئەلڤارێزەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی فولهام لە خولەکی 15 لەلایەن کارلۆس ڤینیسیۆزەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، مانچستەر یونایتد بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد.

گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکی 39 لەلایەن برونۆ فێرناندێزەوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی نیوکاسڵ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر لیدز یونایتد بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (76) و لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرای گرتەوە، نیوکاسڵ و مانچستەر یونایتدیش لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا پێگەی خۆیان بەهێزترکرد.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن سێ خاڵی لە بەرلین داماڵی و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share