کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراوە و کەسێکی دیکە ئەشکەنجە دراوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە ئەشکەنجەی قورس دراوە.

ڕۆژنامەی ” اعتماد” لەسەر ئەو ڕوداوە بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو کۆڵبەرەی دەستگیریان کردووە بە چەقۆ و دار ئازاری جسمی و جنسیانداوە و دوای گەڕانەوەشی بۆ خاکی ئێران شوێنەواری ئەشکەنجە و چەقۆی پێوەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی سایتی کوردپا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا تەقەیان لە  هەردوو کۆڵبەر (بەهرام سەمەدی و حەسەن کچالنو) کردووە و لە ئەنجامدا حەسەن کچانلو کوژراوە و بەهرام سەمەدیش دەستگیرکراوە و ئازاردراوە.

ئەو کۆڵبەرەی کە کوژراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە تەمەنی 35 ساڵ بووە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

بەهرام سەمەدی دوای گەڕانەوەی بۆ خاکی تورکیا براوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ دەرکەوتووە کە بە چەقۆ و داری دڕکاوی ئازار دراوە.

لەسەر ئەم ڕوداوە، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، “بەدواداچوون بۆ ڕوداوی کوشتنی کۆڵبەرێک و ئازاردانی کۆڵبەرێکی دیکە دەکەین و داوای وەڵاممان کردووە لە تورکیا سەبارەت بەو ڕوداوە”.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەکوژرێن و مانگی ڕابردووش دوای دەستگیرکردنی چەند کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە، یەکێک لە کۆڵبەرەکان کوژراوە و دواتر تورکیا داوای پارەیەکی زۆری لە کەسوکاری کۆڵبەرەکە کردبوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا محەمەد: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاساییبوونەوە

لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
زیاتر ببینە

میدیایەكی عێراقی: لە 10ی ئەم مانگەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

رێككەوتن كراوە لەسەر سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەی پێدەدات. سەرچاوەكەوە…
Total
0
Share