(ڤیدیۆ) سالێرنیتانا ئاهەنگی سەرکەوتنی ناپۆلی ڕاگرت

لە یارییەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەدا، یانەی ناپۆلی یەکسانبوونی بەرامبەر سالێرنیتانا تۆمارکرد، ئەو ئەنجامەش نەیانتوانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا لەم هەفتەیەدا یەکلاییبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی سالێرنیتانای کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “پارتینۆپێ” لە خولەکی 62 لەلایەن ماتیاس ئۆلیڤێرا-وە تۆمارکرا، گۆڵەکەی سالێرنیتانا لە خولەکی 84 لەلایەن بولایی دیا-وە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە، ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (79) خاڵ و بە جیاوازی (18) خاڵ لە پلەی یەکەمیی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیای جێگیربوو، لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەنجامی بردنەوە، یاخود دوو یەکسانبوونی پێویستە بۆ بوون بە پاڵەوان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریکای باشوور به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕی پێنجه‌می…
Total
0
Share