كەشناسیی هەرێم : بارانبارین زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت سبەینێ ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور بێت دواتر لە نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەسپێكردنی شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە كە زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینیدەكرێت ئەمشەو نمە بارانێكی كەم لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵات ببارێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “سبەینێ هەینی پێشبینیدەكرێت ئاسمان پەڵە هەور بێت دواتر لە نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەسپێكردنی شەپۆلێكی باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە لە ئێوارە و درەنگانی شەودا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ناوچەكانی ڕاپەڕين بارانی مامناوەند دەبارێت”.

ئاماژە بەوەكراوە، “لە ناوچەكانی كەركوك ، گەرمیان نمە باران و هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و خێرایی با چالاك دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت”.

بڕی بارانبارین لە 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان:

ئامێدی 1.0 ملیمەتر

كانی ماسی 2.4 ملیمەتر

كەركوك دڵپ دڵۆپ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share