کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی کە گەورەترین کۆمپانیای کەرتی گازی سروشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، “بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی %9.5 بەرزبووەتەوە”.
لە راگەیەندراوێکدا دانەگاز ئاشکرایکردووە، “تێکڕای بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی %9.5 زیادیکردووە لەسەر بنەمای تێکڕای ساڵانە، هەروەها بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لە کێڵگەی کۆرمۆر بە بڕی 50 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە زیادیکردووە لە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوودا، ئەوەش بەهۆی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، هەروەها لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا تێکڕای بەرهەمهێنانی گاز گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.