نوێترین زانیاری لەبارەی گۆڕانكاری لە سیستمی مووچە و زیادكردنی ئاشكراكرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دوا زانیاری لەبارەی سیستمی نوێی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سیستمی مووچە جیاوازە لە یاسای بودجە، بەڵام كاتەكەیان پێكەوە بوو. دووپاتیشیكردەوە، “سیستمی نوێی مووچە پەیوەندیدارە بە بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە”.

عەتوانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشدا، رازینابین بەوەی كەمترین مووچەی بنەڕەتی لە 400 هەزار دینار كەمتربێت. ئەوەشی خستەڕوو، “سیستمەكە، مووچەی بنەڕەتی و پلە وەزیفییەكانی خوارەوە چارەسەردەكات”.

دەرماڵە بەڕێژەی 50% و 30% وەك دەرماڵەی مەترسی، هاوسەرگیری، بژێوی ژیان، بڕوانامە و هی دیكە، ئەمانە دەكرێت یەكبخرێن و فەرمانبەر هاوشانی مووچە بنەڕەتییەكەی بەدەستیبهێنێت، وەك ئەوەی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی پێدا.

دووپاتیشیكردەوە، “سیستمی مووچە لە ئەستۆ و بەرپرسیارێتیی حكومەتدایە، هەستدەكەین حكومەت جددییە لە هەنگاونان بۆ پەسەندكردنی سیستمی نوێ، رەنگە گفتوگۆ و بڕیاردانی بخاتە پاش پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

سەرۆكی لیژنەی دارایی روونیشیكردەوە، سیستمی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانە و وەك لیژنەی دارایی چاودێریی دەكەین، لە بەرپرسیارێتیی لیژنەكە یان ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە، بەڵام لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانە و چاودێری دەكەین.

لەكاتێكی پێشتردا مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سیستمی نوێی مووچە پێویستی بە سازانی سیاسییە بۆ تێپەڕاندنی.

وتیشی، “سیستمەكە تاوتوێی پرسی مووچە دەكات بە دوو ئاراستە، یەكەمیان مووچە كەمەكانی فەرمانبەران و خانەنشینان لەڕێی زیادكردنی و لەبەرچاوگرتنی بژێویی ژیان، دووەم گۆڕینی مووچە زۆرەكان بە ئاراستەی دیاریكردنی سنوورێك بۆیان، بەتایبەت ئەوانەی بە چەند یاسایەك لە دوای ساڵی 2003ەوە دەرچوون، یان ئەو ئیمتیازاتانەی بە هەندێك دەبەخشرێت بەبێ ئەوانەی دیكە لە هەمان پلەی وەزیفیدا”.

بابەتی پێشتر

دانەگاز: بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی %9.5 بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵدەدەین قەدەغەی بکەین.. پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری گۆرانییەک بە بێڕێزیکردن بە ئیسلام ناودەبات

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گۆرانییەکی فلۆکلۆرەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن دوو هونەرمەندەوە وتراوەتەوە…
Total
0
Share