پەیکەری ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم پەسەندکرا

جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تیایدا پەیکەری ئەنجومەنەکە پەسەندکرا.

لە كۆبوونەوەكەی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو و، ھە‌ریە‌كە‌ لە‌ ڕێباز حە‌ملان یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و ئومێد سە‌باح سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌ی بوون، هەڵسەنگاندن کرا بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی کار و ڕۆڵی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە و ڕێکخستنەوەی میلاکات، ئاماژە بەوەشکرا کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەتە لە‌ پرسی ڕێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی ڕیفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلەبەندی ڕاژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاریکردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت پشتبەست بە میلاكاتی ئە‌لیكترۆنی کە بڕیارە دروستبکرێت.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌دا جە‌ختكرایە‌وە‌ کە لەڕێی ئەنجومەنی ڕاژەوە کاربکرێت لەسەر چۆنییە‌تیی ڕاگرتنی ھاوسە‌نگیی كارگێڕی و ڕێکخستنەوەی ھە‌یكە‌لیە‌ت و دووبارە دابەشکردنەوەی فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی زانستی و گونجاوتر.

هاوكات هەیکەلیەتی ئەنجومەنی ڕاژە پەسەندکرا و بڕیاردرا دەستبکرێت بە پڕکردنەوەی پەیکەرەکە لە چێوەی یاسای چاکسازی دا.

بابەتی پێشتر

کاڤانی چاوەڕێی جوڵەی ئالکاسێرە

بابەتی دواتر

پێرێز (15)ی خستووەتە مێشکی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share