ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە و دوو کەس خنکان

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە شارۆچکەی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس خنکان و دووانیش بریندارن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغداد لە شارۆچکەی داقوق روویداوە

لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای سەنتافی کە چوار کەسی تێدابووە کەوتووەتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوقەوە، بەهۆیەوە دوو کەس خنکاون و دووانی دیکە بریندارن و ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی داقوق چارەسەر وەردەگرن.

سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵکی شاری نەجەفن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: لە حەوت ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە،…
Total
0
Share