بومەلەرزەیەک لە خانەقین روویدا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی خانەقین روویدا.

دەستەی کەشناسیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی رێختەر لە رۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە روویدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی…
Total
0
Share