سودانی گۆڕانكاریی وەزاری ئەنجامدەدات

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سوورە و هەنگاودەنێت بۆ ئەو گۆڕانكارییە وەزارییانەی پلانی بۆ داناوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گۆڕینی وەزیرە لاوازەكان مافێكی دەستووری سەرۆك وەزیرانە، جگە لەوەی لە رێككەوتنی سیاسیدا جێگیركراوە.

سودانی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، “پرسی گۆڕانكاریی وەزاری ئەنجامدەدرێت و بە میزاجی سەركردە یان هیچ فەرماندەیەكی سیاسی نابێت”.

سەرۆك وەزیران دووپاتیشیكردەوە، هەنگاو بۆ گۆڕانكارییەكە دەنێت بەپێی هەڵسەنگاندن، ناوی دیاریكراوی لەبەردەستدایە، با رەتیبكەنەوە ئەوەی دەیەوێت رەتیانبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

جێبێكی واز وەرگەڕا و دوو مێردمنداڵ برینداربوون

بابەتی دواتر

تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە شوێنەواری گوللـە بە سەریەوە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share