تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە شوێنەواری گوللـە بە سەریەوە بووە

ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک لەناو ماڵێکی چۆڵدا دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوە بووە و تەمەنی لەنێوان 8 بۆ 10 ساڵدا دەردەکەوێت.

هێزە ئەمنییەکانی بەغداد، ئەمڕۆ لە ماڵێکی چۆڵدا تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە شوێنی گوللـە بەسەرییەوە بووە و بە کاریگەریی ئەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان ئەو منداڵە کچە و تەمەنی لەنێوان 8 بۆ 10 ساڵدایە، تەرمەکەی لەلایەن خێزانەکەیەوە ناسراوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە شوێنی رووداوەکە سێ چەک و نارنجۆکێک دۆزراوەتەوە، هەروەها ئەگەری هەیە منداڵەکە بەر لە کوشتنی دەستدرێژی کرابێتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان…
Total
0
Share