عێراق و ئیسپانیا لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ رێككەوتن

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێدرۆ سانشیز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە عێراق و لەلایەن محەمەد شیاع سودانییەوە پێشوازیلێكرا و كۆبوونەوە ئەنجامدرا، هەردوولا لەسەر 10 خاڵی هاوبەش رێككەوتن.

لە گرنگترین خاڵەكان، بەردەوامیی چالاكییەكانی ئیسپانیا بوو لەبەرەوپێشبردنی توانا سەربازییەكانی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەردوولا رێككەوتن لەسەر:

یەكەم: دووپاتی پەیوەندی باشی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و گەلی هەردوو وڵات و پەیوەندیی مێژووی هەردوو وڵات، كاركردن پێكەوە بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكان و بەردەوامی كۆبوونەوەكان لەپێناو ئاڵوگۆڕی بیروڕای سیاسی لە نێوانیاندا.

دووەم: گەشەسەندنی پەیوەندییەكان لە بوارەكانی بەرگری، ئاسایش، ژێرخان، گواستنەوە و بەڕێوەبردنی ئاو، هەردوو سەرۆك وەزیران لەسەر ئەوە كۆكبوون بەردەوامبن لە هەمەچەشنكردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییە دوو قۆڵییەكان بە هاندانی بەشداریكردنی ئیسپانیا لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

سێیەم: بەشداریی چالاكانەی ئیسپانیا لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پەرەپێدانی تواناكانی هێزەكانی عێراق.

چوارەم: هەردوو سەرۆك هاوڕابوون لەسەر هەوڵەكانی ئیسپانیا لە یەكێتیی ئەوروپا و كۆمەڵەی 20 و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ رێزگرتنی مافەكانی مرۆڤ.

پێنجەم: هاوڕابوون لەسەر گرنگیی كۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوكاری و هاوبەشی (كۆنفرانسی بەغداد) وەك ئامرازێكی دیپلۆماسی بۆ رێگریكردن لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچەكە، ئیسپانیا ڕۆڵی عێراقی بەرزنرخاند لە هەوڵەكانی بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێران و شانشینی سعودیە.

شەشەم: عێراق و ئیسپانیا هەردوو لایان پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن لە 22ی كانوونی دووەمی 2023 دەری كرد و دەڵێت، “هەلومەرجێك بۆ وەستاندنی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكان لە غەززە دروست بكرێت”، هەردوو وڵات بە هاوبەشی داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەكەن لەسەر بنەمای مرۆیی.

حەوتەم: هەردوو وڵات رێككەوتن لەسەر بەردەوامی كار لە پێناو بەدەستهێنانی ئاشتی و دادپەروەری هەمیشەیی لە ئۆكرانیا كە لەگەڵ بنچینەی كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا یەكدەگرێتەوە.

هەشتەم: هەردوولا هاوڕابوون كە باری نائاسایی كەشوهەوا مەترسییەكی راستەوخۆی بۆ سەر كۆمەڵگەی جیهانی و بۆ سەر بژێویی مرۆڤەكان دروستدەكات، ئەمەش پێویستی بە كردەوەی بەهێز و گەورە مەبەست هەیە لەلایەن هەموو وڵاتانەوە، نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە كاریگەرییەكانی وشكەساڵی.

نۆیەم: هەردوو سەرۆك هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لە بواری خوێندنی باڵا و گەشەكردنی فێربوونی زمانی ئیسپانی لەناو عێراق، جگە لەوەش سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی زمانی ئیسپانی، ئیسپانیا هاوبەشی خواستی خۆی بوو بۆ چالاككردنی فراوانكردنی پەیمانگای سێرڤانتێس لە بەغداد، بە مەبەستی دەستپێكردنی بەرنامەی ڕاهێنانی مامۆستایان.

دەیەم: هەردوو سەرۆك هاوڕابوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارەكانی دیكەی وەك هاوكاری لە بابەتی دادپەروەری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، گەشتوگوزار، تەندروستی، وەرزش، ئاسەوار و ڕۆشنبیری.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر نرخی غاز بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەم پێنج سەوزەیە بخۆ بۆ دابەزادنی كۆڵیسترۆڵی خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكرێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرادەكات. سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج…
Total
0
Share