عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

hgfrf

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە 200  هاوڵاتی فەڵەستینی برینداربوون.

لە بەیاننامەیەكدا ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، كە ئەمڕۆ شەممە 8ی ئایار بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، “حکومەتی عێراق سەرکۆنەی پەلاماردانی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات، بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ئەنجامدانی کردەوەی ترس و تۆقاندن لە نوێژخوێنانی فەڵەستینی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گەلی عێراق هاوسۆزە لەگەڵ خەڵکی قودس و داوای راگرتنی ئەو پەلامارە دوژمنکارانە دەکات.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە كاتێكدایە، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و چەند گەنجێكی فەلەستینی لە قودس زیاتر لە 200 فەلەستینی و 17 پۆلیسی ئیسرائیل برینداربوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، هۆكاری شەڕەكە، دوێنی دوایین هەینی ڕەمەزان بووە، بەوهۆیەوە بە هەزاران گەنی فەڵەستینی چوونە مزگەوتی ئەقسا بۆ نوێژکردن، دواتر بەشێکیان ماونەتەوە و دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە دژی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای چاودێریکردنی ئیسرائیلی هەیە.. مانگێکی دەستکردی ئێرانی بە مووشەکی ڕوسی هەڵدرا

ئێران مانگێکی دەستکردی هەڵدا بۆ خولگەکەی و لەڕێگەی مووشەکێکی ڕوسیاوە کارەکە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەرکەکانی ئەو مانگە دەستکردە سەرکەوتووبێت…
زیاتر ببینە

کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم: بێهیوابووین لە حکومەتی هەرێم و پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵی

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەتەواوی بێهیوابوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پشتیوانی نەکردنی کەرتی پەلەوەر لە…
Total
0
Share