جێبێكی واز وەرگەڕا و دوو مێردمنداڵ برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رادەگەیەنێت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب واز لە گوندی قاسماغە دوو مێردمنداڵ برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی قاسماغە ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب واز وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكە و سەرنشینێك برینداربوون كە هەردووكیان بران و لەدایكبووی ساڵی 2010 و 2011 بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای رووداوەكە بریندارەكان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كران و تیمی هاتوچۆش لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

هەشت كەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

سودانی گۆڕانكاریی وەزاری ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share