ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بودجەی 2021 كۆبووەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی دەستپێکردووە و کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەتمەند لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئەنجام دەدات و کۆبوونەوەکە دەستیپێکردووە”.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە چاوەڕێدەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکاری لە پرۆژە یاساکەدا بکات ئەمەش بەهۆی ترسیان لەوەی پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجە ڕەتبکاتەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان لەسەر بودجە بەردەوامن و نەخراوەتە دەنگدانەوە و هاوکات هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسییش لەوبارەیەوە نەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی پرۆژە یاسای بودجە، “حسابكردنی داهاتی پێشبینیكراو لە نەوتی هەناردەكراوی عێراق دەبێت كە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 42 دۆلار دانراوە، ڕۆژانەش 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت كە لەنێویدا 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی تێدایە”.

 

لەو ڕەشنوسەدا كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، لە مادەی دوودا هاتووە، بودجەی گشتیی وڵات پشت دەبەستێت بە پارەداركردن لە ڕێی دوو ڕەگەزەوە كە بریتین لە “داهاتی نەوتی و داهاتی نانەوتی، قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان”.

بابەتی پێشتر

مێسی 13 ڕۆژی ماوە و لەگەڵ کەسدا قسەی نەکردووە

بابەتی دواتر

یەکەمین سەربازی ڕوسیا لە قەرەباغ گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share