یەکەمین سەربازی ڕوسیا لە قەرەباغ گیانی لە دەستدا

دوای ئەوەی 10ی تشرینی دووەم، بە نێوەندگیری ڕوسیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتن و ڕوسیا بڕیاریدا نزیکەی دوو هەزار سەربازی خۆی ڕەوانەی قەرەباغ بکات، ئەمڕۆ 19 ی کانونی یەکەم، یەکەم سەربازی ڕوسیا لە قەرەباغ گیانی لە دەستدا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەبارەی گیان لە دەستدانی سەربازێکی وڵاتەیەکەوە ئاشکرایکردووە، “ئەو سەربازە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا لە قەفقازی باشور مینێک پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لە دەستداوە”.

کوژرانی ئەو سەربازە ڕوسییە یەکەمین قوربانی ئەو وڵاتەیە لە قەیرانی قەرەباغدا کە زیاتر لە 20 ساڵە بەردەوامە.

ڕوسیا بە ناردنی نزیکەی  دوو هەزار سەربازی نێوەندگیر و زیاتر لە 500 ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی سەربازی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا وەستاوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاشکراشیکردووە، دوای تەقینەوەی مین بە سەربازەکەدا لە ڕێگەی نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستگیرکراوە.

ڕوسیا بەرلەوەی ئەمساڵ شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینا دەستپێبکاتەوە لە ئەرمینیا لە شاری گیومری بنکەی سەربازی هەبووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بودجەی 2021 كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. هاوڵاتییەکی هەرێم بە تۆمەتی "قەرزاری سەدان دەفتەر دۆلار" دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share