لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی خولی نایابی ئینگلیزی، لیڤەرپوڵ لە “ئانفێڵد ڕۆدز” بە ئەنجامی (3-2) لە نۆتینگهام فۆرێستی بردەوە.
گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 47، 55، 70 لەلایەن دیێگۆ جۆتا (دوو گۆڵ) و محەممەد سەڵاحەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی نۆتینگهام فۆرێست لە خولەکەکانی 51، 67 لەلایەن نیکۆ ویلیامز و مۆرگن جیبس وایتەوە تۆمارکران.
بەم بردنەوەیە، محەممەد سەڵاح و هاوڕێکانی توانیان ژمارەی خاڵەکانیان بگەیەننە (50) و پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بگرنەوە.
لە بەرامبەردا نۆتینگهام فۆرێست بە (27) خاڵەوە لە پلەی (19)دا جێگیربوو، کە یەکێکە لە پلە شکستخواردووەکانی وەرز.