(ڤیدیۆ) بایرن دۆڕا و ئەمشەو دۆرتمۆند دەتوانێت لووتکە بگەڕێتەوە

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (29)ی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن (3-1) بە ماینز دۆڕا.

سادیۆ مانێ لە خولەکی (30) گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام یانەی ماینز لە خولەکەکانی (65، 73، 79) بە سێ گۆڵی لودۆڤیچ ئاجۆرکی، لیاندرۆ بارێرۆ، ئارۆن مارتن ئەنجامی یارییەکەی لەبەرژەوەندیی خۆی پێچەوانەکردەوە.

بردنەوەی ماینز گڕ بەردەداتە کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا و دەبێتە گەورەترین خزمەت بۆ بوروسیا دۆرتمۆند.

ئێستا بایرن بە (29) یاری (59) خاڵی هەیە، ئەمشەو بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت یاریدەکات، ئەگەر ئەو یارییە بباتەوە ژمارەی خاڵەکانی دەگەیەنێتە (60) خاڵ و لووتکەی “بوندس لیگ” دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ…
Total
0
Share