مانچستەر سیتی “جۆکەری 8″ی کڕی

یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ بەهرەدارێکی ئیسپانیدا واژۆ کرد، لە توانایدایە هەشت پێگە لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلا پڕ بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستی یاریزانێکی لاوی بە ناوی سێرجیۆ گۆمێز بۆ ماوەی چوار وەرز ئاشکرا کرد، کە لە ڕووی تەکتیکییەوە گەورەترین سوود بە پلانەکانی پێپ گواردیۆلا دەگەیەنێت.

گۆمێز تەمەنی (21) ساڵە، لە پێکهاتەکانی لاوانی بەرشلۆنە، دۆرتمۆند، هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری کردووە، دوایین یانەی بەر لە مان سیتی، ئەندەرلەختی بەلجیکی بووە.

ناوبراو لە پێگەکانی بەرگریی چەپ، باڵی چەپی هێرشبەر، هێرشبەری چەپ یاری دەکات، جگە لەو پێگانە توانای یاریکردنی لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری، ناوەند، بەرگریی باڵی ڕاست، باڵی هێرشبەریی ڕاست و هێرشبەری ڕاست هەیە.

گۆمێز 149 یاری کردووە، 11 گۆڵ و 26 ئەسیستی تۆمار کردووە، وەرزی ڕابردوو بە درێسی یانەی ئەندەرلەختەوە 46 یاری کردووە.

بابەتی پێشتر

"ئێستا" بەدواداچوون بۆ پرسێكی كەركوك دەكات<br>پێنەدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ دژایەتیكردنی كوردە؟

بابەتی دواتر

دوو ئەندەرپاس لە شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسڵوجە دروستدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share