نوێترین زانیاری لەبارەی شەڕی جوتیارانی كورد و عەرەب لە سەرگەڕان

ماوەی دوو رۆژە شەڕ لە نێوان جوتیارانی كورد و عەرەبی هاوردەدا لە گوندێكی سنووری ناحیەی سەرگەڕان سەریهەڵداوەتەوە، نوێنەری جوتیارانی كوردیش دوایین پەرەسەندنەكانی دۆخەكە بۆ ئێستا ئاشكرادەكات.

پێشتر ناوبەناو شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی كورد و عەرەبی هاوردەدا لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بە تایبەتی لە گوندی پەڵكانە روویدەدا، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەیەكی دیكەی عەرەبی هاوردە روویان لە گوندەكە كرد و لەگەڵ هاوردەكانی پێشوودا رووبەڕووی جوتیارانی كورد بوونەوە و چەند جوتیارێكی كورد برینداربوون.

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو جوتیارە عەرەبە هاوردانەی لە دوو رۆژی رابردوودا چووبوونە گوندی پەڵكانە، لە گوندەكە چوونەتە دەرەوە و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە وەستاوە.

وتیشی، ئێستا دۆخەكە رووی لە ئارامبوونەوەیە و تەنها ئەو عەرەبە هاوردانە لە سنووری گوندی پەڵكانەدا ماون، كە پێشتر لە سنوورەكە جێگیربووبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share