ئینگلتەرا بۆ ساوسگەیت: نەکەی بیر لەوە بکەیتەوە

بەپێچەوانەی خەونەکانی ئینگلتەراوە، جامی مۆندیال نەگەڕایەوە زێدی خۆی، بەڵکو پێکهاتەی وڵاتەکەیان گەڕایەوە.

سەرەڕای شکستی ئینگلتەرا بەرامبەر فەرەنسا و کرانە دەرەوەیان لە مۆندیالی قەتەر، بەڵام هێشتا ئینگلیزەکان پێیانوایە پێکهاتەکەیان بەهێز و شەرەفەوە ماڵئاوایی لە مۆندیالی قەتەر کردووە.

زۆرینەی سەرچاوە ناودارەکانی وەک “زە سەن، دەیلی مەیڵ” بۆچوونی شارەزایانیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا داوا لە گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەر دەکەن لە پۆستەکەی بەردەوام بێت و بیر لە دەستلەکارکێشانەوە نەکاتەوە.

لە بەرامبەردا ڕاهێنەرەکە داوای پشوودان و بیرکردنەوەی کردووە بۆ ماوەیەک، دوای ئەو ماوەیە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.

سەرچاوە بەریتانییەکان پێیانوایە، ساوسگەیت بەردەوام دەبێت و بە هەمان پێکهاتەوە ئامادەکاری بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share