(ڤیدیۆ) هەرقلی ئێران فڕۆکەیەکی 43 تۆنی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا

سەید ئەفشین موبەشیر، پاڵەوانی ئێران نوێترین ڕیکۆردی ڕاکێشانی قورسایی لە جیهاندا تۆمارکرد، دوای ئەوەی توانی فڕۆکەیەک بە کێشی 43 تۆن بەدوای خۆیدا ڕابکێشێت.

سەید ئەفشین-ی ناسراو بە “هەرقلی ئێران”، سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشانی فڕۆکەیەک لە جۆری “ماکدۆنیڵ دوگلاس” بۆ ماوەی 14.72 مەتر لەماوەی 36 چرکەدا، کێشی فڕۆکەکەش 43 تۆنە، پێشتر هیچ پاڵەوانێک لە جیهان نەیتوانیوە ئەو قورساییە کێشبکات.

ئەفشین جۆرە پشتوێنێکی تایبەتی بۆ ئەم ڕیکۆردە بەکارهێنا، کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆی تەرخانکراوە، لەبەرامبەردا هەوادارانی بەرزکردنەوەی قورسایی بە چەپڵەلێدان پێشوازییان لە جووڵە مێژووییەکەی هەرقلی ئێران کرد.

لەو بارەیەوە عەلی عەبادی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “سکای کینگ” ڕایگەیاند، “پشتوێنێکمان نەبوو کە بۆ شێواز و قەبارەی ئەفشین گونجاوبێت، بۆیە جۆرە پشتوێنێکمان بۆ دروستکرد لە جیهاندا نموونەی نییە و بەڕاکێشانی کێشی 43 تۆن ناپچڕێت”.

لەلایەکی دیکەوە هادی ڕەزائیی سەرۆکی لیژنەی ژمارە پێوانەییەکانی ئێران بە شانازییەوە ڕایگەیاندووە، “ناوازەیە کە پاڵەوانێکی ئێرانی ڕیکۆردی جیهانیی تۆماردەکات، دەمانەوێت یاریدەدەریبین لە تۆمارکردنی ڕیکۆردەکەی لە پەرتوکی گینس”.

بابەتی پێشتر

جوانترین داوەری جیهان: وازمنەهێناوە و نزیکم لە پێکانی ئامانجەکەم

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هالاند ڕێککەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی، چاوەڕواندەکرێت جواو فیلێکسی پۆرتوگالی لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵێت و…
Total
0
Share