پەرلەمانتارێك: بەهۆی كیبر و نەزانی و عینادییانەوە مووچەی مانگی 4 دوادەكەوێت

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، جگەلەوە كە ناتوانن مووچە بخەنە پێش جەژن و جەژنانە بدەنە هاوڵاتییان، بەهۆی كیبر و نەزانی و عینادییانەوە مووچەی مانگی 4 دوادەكەوێت.

راشیگەیاند، بەداخەوە كە دەبێت بڵێم بەهۆی لێڵی لە سیاسەتكردنی هەرێم لەگەڵ دوو لایەنەی عێراق و توركیا لەمەڕ مەلەفی نەوت، دیسانەوە مووچەی ئەم مانگەی چوار دوادەكەوێت لەكاتی خۆیدا.

وتیشی، كیبر و نەزانی و عینادی ئەم حكومەتەی هەرێمە و خراپ حوكمڕانیان بەسەر ئەم هەرێمەوە، هاوڵاتییانی تەواو شپرزە كردووە.

بابەتی پێشتر

هەشت لاشەی ئاژەڵی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر لەسەر فول لایت گەنجێك كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share