هەشت لاشەی ئاژەڵی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سەیدسادقەوە دەستبەسەر هەشت لاشەی ئاژەڵدا گیرا كە بە ناتەندروستی سەربڕدرابوون و ئامادەكرابوون بۆ فرۆشتن.

ئەمڕۆ لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سەیدسادق دەستگیرا بەسەر هەشت لاشەی ئاژەڵدا كە بەشێوەیەکی ناتەندروست سەربڕدرابوون و، هەندێکیان هەڵگری چەندان نەخۆشی و ڤایرۆسی گواستراوەن بۆ مرۆڤ و گۆشتەکانیان لەبەر تیشکی خۆر خراپ بوو بوون و نەشیاو بوون بۆ خواردن.

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق داوا لە هاوڵاتییان دەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەکانیان، خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی ئەم جۆرە گۆشتانە، کە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەبێ پشکنین و چاودێریی پزیشکی ڤێترنەری سەردەبڕێن و دەفرۆشرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share