لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە هەولێر چەند كەسێك برینداربوون

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەكی شادی لە هەولێر پێنج كەس برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، رووداوەكە بەهۆی شەڕی نێوان چەند منداڵێك بووە و بەهۆیەوە چەك بەكارهێندراوە و 5 كەس برینداربوون و دوو لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە لە نەخۆشخاخەی رۆژئاوای هەولێر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و تەقەكەران دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای ئەمشەو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share