وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاوی هاوڵاتیان ڕونبکەینەوە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراو نیە بۆ بوونی ڤایرۆسی سارس لە هەرێم.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێرداوە دەڵێت، ” پڕۆسەی پشکنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان ئەژمار دەکرێت”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ” هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە شڵەژان ناکات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات وە تەنها وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیاندن دەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی دەبنە هۆکاری پشێووی هاوڵاتیان”.

پێشتر لەلایەن تاقیگەی نەخۆشخانەیەکەوە لە سلێمانی بڵاوکرایەوە کە جگە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسی سارسیش لەناو هاوڵاتییانی سلێمانیدا بڵاوبوەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. 567 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

دوای چوار مانگ تەرمی کۆڵبەرێک لە باشوری کوردستان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد تاوتوێ دەکرێت. بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share