سەرجەم بریندارەکانی ڕووداوی ئاگری مزگەوتەکەی هەولێر گیانیان لە دەستداوە

ئەمڕۆ سێیەم برینداری ڕووداوی ئاگرەکەی مزگەوتی حاجی بارۆ لە هەولێر ، کە لە هەمان کاتدا دامەزرێنەری مزگەوتەکەش بووە گیانی لە دەستدا.

حاجی عەلی، ئەو بریندارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە، دامەزرێنەری خودی مزگەوتەکەیە بەناوی مزگەوتی “حاجی بارۆ” و ڕۆژی 11ی ئەم مانگە دوای ئاگرگرتنی مزگەوتەکە بە سەختی بریندار ببوو.

بەپێی ئەو ڤیدیۆییەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی بڵاویکردووەتەوە، سێ کەس سەرقاڵی گواستنەوەی هەندێک کەلوپەلن بۆناو مزگەوتەکە، لەو کاتەدا کۆگای گازوایلی مۆلیدەی مزگەوتەکە گڕدەگرێت و بەهۆیەوە سێ کەس دەسوتێن.

کلیک لێرەبکە بۆ بینینی ساتی ئاگرکەوتنەوەکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share