سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە زیندان هەڵات

سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە زیندانی کەڕادە هەڵات، بەوهۆیەوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەفسەرانی بنکەی پۆلیسی ساڵحیە و کەڕادە درا.

شەوی رابردوو سەعد کەمبەش سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە زیندانی کەڕادە لە بنکەی پۆلیسی ساڵحیە هەڵات کە بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکرابوو.

سەعد کەمبەش سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.

دوای هەڵاتنی سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق، راوێژکاری مستەفا کازمی رایگەیاند، بڕیاری جددی و رێکاری توند لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.

هەروەها عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەفسەر و پۆلیسەکانی زیندانی کەڕادە دەستگیردەکرێن و لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵاتنی کەمبەش دروستدەکرێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكەین و بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە…
Total
0
Share