هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لەلایەن ئامادەبووانەوە تۆمارکراوە، هونەرمەندێکی چینی بەناوی سون مۆمۆ کە تەمەنی 37 ساڵ بووە، لە کاتێکدا لەسەر شانۆ لە بەرزییەکی ترسناکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی نمایشیان کردووە، لە یەکێک لە نمایشەکاندا سەرکەوتوو نابن و بەهۆیەوە ژنەکە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات.

نمایشکە بەوجۆرە بووە هاوسەرەکەی سون مۆمۆ لەو بەرزاییەوە بە قاچەکانی هاوژینەکەی بگرێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە ئەو کارە بەسەرکەوتوویی بکات و هاوژینەکەی بۆ نەگیراوە بۆیە کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

تیمی راهێنەری ئەو دوو هاوسەرە هونەرمەندە باس لەوەدەکەن کە ئەوان داوایان لێکردوون پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنن، بەڵام ئەو دوو نمایشکارە رەتیانکردووەتەوە و بەهۆی ئەزموونی چەند ساڵەیانەوە داوایانکردووە بەبێ پشتێن نمایشەکە بکەن تاوەکو بەشێوازێکی نوێتر دەربکەون.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پێشووی دیوانی وەقفی سوننەی عێراق لە زیندان هەڵات

بابەتی دواتر

بەگومانی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی جام ڕەشە پەرلەمانی عێراق وەزیری ناوخۆ بانگهێشت دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share