وەزارەتی نەوتی عێراق: هیوادارین بەمزووانە لەسەر نەوتی هەرێم بگەین بە رێككەوتن

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و هیوادارین بەمزووانە لەسەر نەوتی هەرێم بگەین بە رێككەوتن و نەرمی پێویستمان نواندووە لە پێناو دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دواتر لەسەر پرسە تەكنیكییەكان رێككەوتن دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، حكومەتی عێراق نەرمی نواندووە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدایە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، هەر كاتێك گەیشتینە رێككەوتنی كۆتایی ئەوا رایدەگەیەنین و هەموو هەنگاوەكان بۆ نزیككردنەوەی تێڕوانینەكانە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی سودانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردەوە

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك…
Total
0
Share