حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە و لەژێر فشاردا بووە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبوڵڵای عێراق دەڵێت، “دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، لەژێر فشاری ئەمریکا و جێنین پلاسخارتدا بووە و بە ناچاری پێیانپەسەندکرد”.

حزبوڵڵا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی بڕیاری دادگا و بەشدارینەکردنی لە حکومەتدا ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەکانی هەڵبژاردنی عێراق، گەورەترین ساختەکاریی مێژووی عێراقن”.

لەبارەی پێناسەی دادگای فیدراڵییەوە حزبوڵڵای عێراق وتوویەتی، “کەسانێک کە مافی عێراقییەکانیان بەبارمتەگرتووە لەژێر کاریگەریی هاوپەیمانیی شەیتانیی سعودی – ئەمریکی – زایۆنیدان”.

دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندكرد.

بڕیاری پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە كۆبوونەوەیەكدا درا كە دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامیدا و تیایدا سكاڵاكەی هاوپەیمانیی فەتحی ڕەتكردەوە كە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لە نێوان دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا

دژەتیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، “رووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەنێوان هێزەکەمان و چەکدارانی داعش روویدا”. دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردووەتەوە، “لە کەرکوک هێزێکی…
Total
0
Share