بۆ كۆكردنەوەی دومەڵان چووبوون.. تیرۆریستان 26 كەسیان كوشت

لە كاتێكدا بە دوای دومەڵاندا دەگەڕان و سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئەو بەروبوومە بەهارییەی دەشتاییەكانی حەمای سوریا بوون، چەكدارانی تیرۆریست 26 كەسیان كوشت.

بەپێی میدیای فەرمیی سوریا ناسراو بە “سانا” كە هەواڵەكەی لە زاری فەرماندەیی پۆلیسی حەماوە بڵاوكردووەتەوە، چەكدارەكان هێرشیانکردووەتە سەر دەیان كەس کە سەرگەرمی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون و لە ئەنجامدا 26 کەسیان كوشتووە.

رووانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، پێشتر و لە 17ـی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، تیرۆریستان 53 کەسیان لە کاتی کۆکردنەوەی دومەڵاندا لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری سەخنەی سەر بە پارێزگای حمس كوشتووە.

هێرشكردنی تیرۆریستان بۆ سەر هاوڵاتییان لە كاتی كۆكردنەوەی گژوگیا و بەروبوومی بەهارە و شوانكاریدا، پێشتر لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم روویداوە و چەندین هاوڵاتی و شوانكارە رفێندراون و لە ساڵانی رابردوودا، سێ شوانكارەی سنووری خورماتوو لەلایەن تیرۆریستانەوە كوژراون و چەند هاوڵاتییەكیش رفێندراون و ئۆتۆمبێلی ژمارەیەك هاوڵاتیی دیكەش دزراون.

بابەتی پێشتر

ساسولۆ 1-0 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 7 هەزار كارتۆن هێلكە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share