وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.

سەعید خەتیب زاد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هەرگیز قبوڵی ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان و ناردنی تیرۆریستان”.

باسی لەوەش كرد، “پێشتر هۆشداریمانداوه‌ بە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نه‌بێته‌ شوێنی پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان، چونكە ئێمە قبوڵی ناكەین”.

خەتیب زاد جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی دەزانێت، ” قەوارەی زایۆنی، لەهەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات، ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێدەزانین”.

قسەكانی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی یەكشەممە بە 12 مووشەكی بالیستی هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێگریكردن لە قۆرخكاری و گرانی وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێستا<BR>ئەمریكا ئامانجی هێرشەكەی سەر هەولێر نەبووە و دژی دەوەستینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share