هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 7 هەزار كارتۆن هێلكە هەیە

بەرێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە سلێمانی پێویستی بە 2 هەزار كارتۆن هێلكە هەیە و تێكڕا هەرێمی كوردستان پێویستی بە 7 هەزار كارتۆن هەیە و دەشڵێت، “لە هاویندا خواست لەسەر هێلكە كەمدەكات”.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 7 هەزار كارتۆن هێلكەیە و سلێمانی بە تەنها پێویستی بە 2 هەزار كارتۆن هێلكە هەیە.

راشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك كارتۆن هێلكە بە 51 هەزار دینارە و لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر هێلكە كەمدەكات و نرخەكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی…
Total
0
Share