حزبوڵڵا درۆنێكی بە وێنەی ئەندامەكانیەوە نارد بۆ ئیسرائیل‏

دوای كۆنترۆڵكردن و داگرتنی درۆنێک لە سنووری ئیسرائیل و لوبنان لەلایەن سوپای ‏ئیسرائیلەوە، لە بیرگە “میمۆری”ی درۆنەکەدا وێنەی ئەو ئەندامانەی حزبوڵڵای تێدابوو، ‏کە درۆنەکەیان هەڵدابوو.‏

یۆخاف مۆردەخای، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووە، ‏‏”دوای داگرتنی یەکێک لە درۆنەکانی حزبوڵڵا لەسەر سنوور، پشکنین بۆ میمۆریی ‏درۆنەکە کراوە، وێنەی ئەو ئەندامانەی حزبوڵڵای تێدابووە، کە درۆنەکەیان لە دژی ‏ئیسرائیل بەکارهێناوە”.‏

ئەو وتەبێژەی سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، “لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاگاداری ‏جوڵەی ئەندامانی حزبوڵاین لەسەر سنوورەکان، بەتایبەت چالاکییەکان بە درۆن، کە ئەوان ‏زۆر بڕوایان پێی هەیە و کاری پێدەکەن”.‏

بە وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەوە جاری یەکەم نییە کە درۆنی ئەندامانی حزبوڵڵا ‏لە سنووری ئاسمانی ئیسرائیل كۆنترۆڵ بكرێت و دابگیرێت.‏

 

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چانسێکی دیکەی بەخشیوە بە پاریس: 50 ملیۆن یان بە بەخۆڕایی

بابەتی دواتر

وەزارەتی كار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی زیندانییەک دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share