وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی رەوانەی گەنجینە و بانك و ناوەندەكانی دابەشكردنی مووچە كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆ سێشەممەی وەزارەتی دارایی عێراق، گشت رێكارەكانی دابەشكردنی مووچە تەواوكراون و پارە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان رەوانەكراوە.
دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لە سەرەتای مانگەكەدا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزانەوەیە، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی ئازار بە تەواوەتی دابەشنەكراوە.