هۆشدارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، هۆشداری دەدات بە شۆفێران لە كاتی بارانباریندا روو لەو ناوچانە نەكەن كە ئەگەری روودانی لافاویان هەیە.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەختدەكاتەوە كە ئامادەکاریی تەواویان کردووە لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێران و سەرجەم مەفرەزە و ئالییەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەرکێک کە لە کاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت.

راشیگەیاندووە، “لە رووانگەی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتیی هاوڵاتییان، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین بە هاتنی ئەو شەپۆلە لە بارانبارین پابەندی رێنماییە سەلامەتییەکانی هاتوچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان تێدا دەبێت و بە هیچ جۆرێک خۆیان نەخەنە دۆخێکی مەترسیدارەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی فەتوا: هاوسەرگیریی مسیار دروست نییە
ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرینەبەر کە حەڵاڵیان کردووە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هاوسەرگیریی مسیار و حەڵاڵ کردنی لەلایەن هەندێک لە مامۆستایانی ئایینییەوە…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی…
Total
0
Share