وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نیشتیمانی دەبێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووپاتیکردەوە، کارتی نیشتیمانی دەبێتە بنەمای سەرجەم مامەڵەکان.

نەشئەت ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە رایگەیاند، هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەیە بۆ ئەوەی کارتی نیشتمانی بنەمای هەموو مامەڵەکان لە سەرانسەری عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشدا، بنەمای حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە کارتی نیشتمانیدا ئەوەیە کە داتا و تۆماری راستەقینەن، جگە لە بوونی وێنەی روخسار و خوێندنەوەی چاو و پەنجەمۆر و هەموو ئەو شتانە لە تۆماری نوسراوەکاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری تێنەپەڕاندنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرادەکرێت

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی کۆتایی لەسەر نەدراوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش، هۆکارەکەی…
Total
0
Share