چێڵسی، گاڤی لە چنگی بەرشلۆنە دەردەکات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەستێک بۆ گواستنەوەی گاڤی، ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە پێشکەشدەکات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیکردووە، یانەی چێڵسی دەستی بە هەوڵدان کردووە بۆ گواستنەوەی پابلۆ گاڤیی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوودا.

“بلوز” بەنیازە سوود لەو قەیرانە وەربگرێت کە دووچاری بەرشلۆنە بووە، بەتایبەت دوای ڕەتکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی لالیگەوە.

گرێبەستی پێشووی گاڤی لە مانگی حوزەیرانی 2023 کۆتایی دێت، دواتر دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانێت بێبەرامبەر گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک واژۆبکات.

ئیدارەی چێڵسی لە ئێستاوە دەستی بە دانوستاندن کردووە و نوێنەریان لە مەدرید چاوی بە ئیڤان دی لا پێنای بریکاری گاڤی کەوتووە، کۆبوونەوەکەش جێگەی ڕەزامەندی هەردوولا بووە.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لە عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ناپۆلی بۆ یارییەکەی میلان تووشی قەیران بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share