تەقینەوەیەك لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە نزیك گۆڕەپانی تەحریر، ئەرشیڤ

كەمێك لەمەوبەر، تەقینەوەیەك لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد ڕوویدا و بووەهۆی برینداربوونی دوو كەس.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا ڕوویداوە كە باری هەڵگرتبوو، لەئەنجامدا دوو كەس برینداربوون كە یەكێكیان ژنێكە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، دوای تەقینەوەكە ئاگر كەوتووەتەوە و دووكەڵێكی گەورە لە شوێنەكە بەرزبووەتەوە.

تەقینەوەكە هاوكاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ هەینی لە هەمان شوێن كە گۆڕەپانی تەحریرە ئەنجامدرا.

خۆپیشاندەران سەرباری داخستنی ڕێگەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، خۆیان گەیاند بە گۆڕەپانی تەحریر و داوای دادگاییكردنی بكوژانی خۆپیشاندەرانی ئۆكتۆبەری 2019 و سزادانی گەندەڵكارانیان دەكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی ‘تاوانی جەنگ’ی سەربازانی لەعێراق 26 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە

ڕۆژنامەی (زە سەن) لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایدەكات، بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵای “تاوانی جەنگی نەسەلمێنراو” كە سەربازەكانی لە عێراقدا ئەنجامیانداوە…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share