لە سلێمانی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە لە سێ کەس پێکهاتبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پاش دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێک لە پارێزگای سلێمانی کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد”.

ئاماژە بەوەکراوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا رۆژی هەینی 7/4/2023 سێ تۆمەتبار لە کاتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەردا دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر 781 گرام ماددەی کریستاڵی سپیدا.

 

بابەتی پێشتر

لە کاتی سوجدەدا بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر پێشنوێژی مزگەوتێک

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دەگاتە چوار ملیۆن تۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share