لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆڕسكیلێكدا کەسێک کە شۆفێری ماتۆرسکیلەكە بوو گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمشەو لەسەرشەقامی کەلار – سلێمانی نزیک گوندی تازەدێ، ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و مینی پاسکێكدا ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە لە نەتەوەی عەرەبە بەناوی (صاڵح حسێن زاهر ) و لەدایکبووی 1978 ە گیانی لەدەستدا .

باسیلەوەشكردووە، “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم ڕەئیسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەلجیکا دانیمارکی لەگەڵ خۆیدا گەیاندە قۆناغی (16)ی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share