لە کاتی سوجدەدا بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر پێشنوێژی مزگەوتێک

ئیمامی مزگەوتی عومەر بن خەتاب لە شاری پاتەرسۆن لە ویلایەتی نیوجێرسی، لەکاتێکدا سوجدەدا بووە و پێشنوێژی کردووە بە چەقۆ هێرشی کرایەسەر .

هێرشەکە لە کاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی باشووری شارەکە بووە، لەو کاتەدا نزیکەی 200 کەس نوێژیان تێدا دەکرد.

بەرپرسان بە میدیای ناوخۆیی ئەمریکایان راگەیاندووە، هێرشبەرەکە لەنێو نوێژخوێناندا نەبووە، بەڵام پێشتر لە مزگەوتەکە بینراوە.

پێشنوێژی مزگەوتەکە ناوی سەید نەقیبە تەمەنی 65 ساڵە، بۆ چارەسەری برینەکانی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، هاوکات شەریف زۆربا تەمەن 32 ساڵ کە هێرشەکەی ئەنجامداوە دەستگیرکراوە.

زۆربا بە هەوڵی کوشتنی پلە یەک تۆمەتبار کراوە و بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمجار لە دادگادا بەشداری بکات، بەپێی نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەی پاسایک.

برای ئیمامی مزگەوتەکە بەناوی عەبد ئەلنەقیب روونیکردەوە، براکەی دووجار چەقۆی لێدراوە..

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە: گرنگە ئێمە کۆببینەوە بۆ پشتگیری یەکتر و ئیدانەکردنی هەموو جۆرەکانی ڕق و کینە و توندوتیژییەک.

بابەتی پێشتر

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share